ڕاپەڕین.. ئاگر لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی کەوتەوە

 ڕاپەڕین.. ئاگر لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی کەوتەوە
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین ڕای گەیاند: شەوی پێنجشەممە 5/7/2018 لە گوندی "گردجان"ى سەر بە شارەدێی حاجیاوە، له‌ سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، کۆگایەکی تەقەمەنیی هاووڵاتیيەک تەقییەوە".

حوسێن عوبدوڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین ڕايگەیاند :"ئاگر لەناو باخێکی گوندی "گردجان"ی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە کەوتەوە کە چەک و تەمەنیی تێدا بووە و زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی لێ کەوتۆتەوە".

ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی ئاگرەکەوە هاووڵاتییەک بریندار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە".

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین گوتیشی، ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و لێکوڵێنەوەش بەردەوامە.










باسنيوز
Top