ڕاپەڕین.. لەسەر تەقینەوەكەی شەوی ڕابردوو كەسێك دەستگیر كرا
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە نزیك گوندی گردجانی سەنتەری شاری ڕانیە ئاگر لە باخی هاوڵاتییەك كەوتەوە و دەنگی تەقینەوەی تێدا بیسترا و هێزەكانی پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و ڕێكاری یاساییان گرتەبەر و بەو تۆمەتەوە كەسێكیان لەسەر ڕووداوەكە بەناوی (ف،خ) تەمەن ( ٤۰) ساڵ بەپێی ماددەی ۲۱ لە یاسای چەك دەستگیر كرد.
گوتیشی خۆشبەختانە لە ڕووداوەكە زەرەری گیانی نەبووە، بەڵام تەواوی بینای خانوویەك كە لەناو باخەكە بووە ڕووخاوە.
ئاشكراشی كرد كە ماوەیەكە بە هاوكاریی لایەنە پەیوەندیدارەكان هەڵمەتێكی گەڕان و دەستبەسەرداگرتنی چەكیان دەست پێكردوە بۆ ئەوەی بەهۆیەوە بتوانین هۆكارەكانی كوشتن و زیانگەیاندن بە سامان و ماڵێ هاووڵاتیان كەم بكەنەوە.
باسنيوز
