مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
باڵوێزخانه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق مه‌راسیمێكی به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا له شاری هه‌ولێر سازكرد كه تیایدا سه‌رۆك بارزانییش ئاماده‌ی بوو.
مه‌راسیمه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(5-7-2018) له هۆتێل دیڤانی شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا سه‌رۆك بارزانی و ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان و كەسایەتییە سیاسی و ئیداری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئاماده‌ی بوون.
دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆز و كین گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆیان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی نیشاندا و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە بواری سیاسی و ئابووری و كولتووری و هەروەها هاوكاری سەربازی لە شەڕی دژی تیرۆر كردەوە.
هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بایەخ و پێگەی هەرێمی كوردستان ئەوەیان خستەڕوو كە وڵاتەكەیان سەرقاڵی دروستكردنی گەورەترین كونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێرە و ئەوەیش ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ بەهێزمانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان.
bas news-
