پارێزگای كەركووك، لە رێگەی بەغداوە قایمقامی داقووقی لە پۆستەكەی دوور خسته‌وه‌

 	 پارێزگای كەركووك، لە رێگەی بەغداوە قایمقامی داقووقی لە پۆستەكەی دوور خسته‌وه‌
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك گوتی، بە بڕیاری پارێزگای كەركووك بە وەكالەت، قایمقامی شارۆچكەی داقووق كە كوردە، لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش نووسراوی بۆ حكوومەتی عێراق كردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی دەرببڕن.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكۆتبەر، پارێزگاری كەركووك دەستی بە لادانی بەرپرسە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای كەركووك كردووە و، لە كۆی قایمقامی چوار شارۆچكەی كەركووك، كە سێیان كوردن، تەنیا ئەوەی داقووق مابوو و ئەویش لادرا.

دڵشاد پیرۆت، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە لیستی برایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە بڕیاری پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت، قایمقامی شارۆچكەی داقووق، ئەمیر خواڕەحم، لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش نووسراوی بۆ بەغدا كردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی بدەن، چونكە نایەوێت كوردەكان لە پۆستەكاندا بمێنن".

بێروت گوتیشی: "هەر گۆڕانكارییەك لە پۆستەكاندا بكرێت، پێویستە لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاوە بێت، بەڵام پارێزگار لە رێگەی بەغداوە دەیكات".
kdp-
Top