پەرلەمان، دووشەمەی دابێ دانیشتنێکی کراوە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئەنجام دەدات
بەرنامەى كاری پەرلەمانی کوردستان:
بەپێى حوكمەكانی بڕگە (١)ی ماددە (٢٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانى كوردستان ـ عیراق ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو، دەستەى سەرۆكایەتى پەرلەمان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژمارە (٤)ى خولى بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولــی هەڵبژاردنی چوارەمى پەرلەمان لە كاتژمێر (١١)ى پێش نــــیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی ٩/٧/٢٠١٨ بێت و بەرنامەی كاری دانیشتنەكە بەم شێوەیە:
یەكەم: خوێندنەوەی بیرۆكەیەك سەبارەت بە (كێشەی بەبازاڕكردنی بەرهەمی جوتیاران) لەلایەن ئەندامی پەرلەمان بەرێز (د.خلف أحمد).
دووەم: خوێندنەوەى یەكەمى ئەم پرۆژە یاسا و بریارانەی خوارەوە بەپێى ماددەى (٧١) لە پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى كوردستان ژمارە (١)ى ساڵى ١٩٩٢ هەمواركراو بكرێت:
١ـ پرۆژە یاسای (هەمواری یاسای بەكرێدانی خانووبەرە ژمارە(٨٧)ی ساڵی ١٩٧٩ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
٢ـ پرۆژە یاسـای (هەمواری یاسـای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٢ یاسای رێگا گشتییەكانی هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
٣ـ پرۆژە بریاری (تەملیككردنی ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لە سنووری شارەوانییەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
سێیەم: گفتوگۆیەكی كراوە سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانى دەستەی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی.
چوراەم: گفتوگۆكردنى (پەیرەوى ناوخۆى پەرلەمانى كوردستان) كە لەلایەن لیژنەى كاتى بۆ پێداچوونەوەى پەیڕەوى ناوخۆ ئامادەكراوە، بەپێى بڕیارى ژمارە (٢٦)ى ساڵى ٢٠١٤ و، بڕگەى (٨) لە ماددەى (پەنجا و شەشەم)ى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان ژمارە (١)ى ساڵى ١٩٩٢ هەمواركراو و، پاڵپشت بە ماددەى (٩٤)ى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى كوردستان ژمارە (١)ى ساڵى ١٩٩٢ى هەمواركراو.
kdp-
