یەکێتیی مامۆستایان: لە هەمبەر بێبەشکردنی مامۆستایان لە مافەکانیان بێدەنگ نابین

 یەکێتیی مامۆستایان: لە هەمبەر بێبەشکردنی مامۆستایان لە مافەکانیان بێدەنگ نابین
ئەمڕۆ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسییان ڕێکخست و تێیدا تیشکیان خستە سەر ویست و داخوازیی مامۆستایان و ڕەخنەیان لە دواکەوتنی مووچەکانیان گرت.

لە پرێس کۆنفرانسێکدا عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان جەختی کردەوە، یەکەم داخوازیمان بایەخ و گرنیدانی جیدییە بە خوێندنەوەی سەردەمیان بۆ پرۆسەی پەروەردە کە گرنگیی پێ نەدراوە و بینا و باڵەخانەکان ئاوڕیان لێ نەدراوە نۆژەنکردنەوەیان بۆ نەکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد حکوومەت لە هەرێمی کوردستان گرنگی و بایەخی بە پەروەردەی بنەڕەتی و شارستانی نەداوە و وەک خاڵێکی لاوەکی لە پرسی پەروەردە دەڕونرێت.

گوتیشی: "دابینرکدنی مووچەی مامۆستایان بە شێوەی مانگانە گرفتێکی چارەسەنەکراوە و ئێمە بە واقیعی تاڵی دەزانین و بووەتە هۆی تووڕەبوونی مامۆستایان و لە بەرانبەر ئەم ستەمەدا بێدەنگ نابین کە وێڕای هەموو هەوڵ و پرۆژە و پلانەکانمان، بەڵام کەمتەرخەمییەکان لە ئاست مامۆستایان زوڵمێکە کە بە هیچ شێوەیەک ناشاردرێتەوە".

عەبدولواحید محەمەد سەرنجی سێیەم ئەوەیە کەلە کۆتاییهانتی وەرزی خوێندنی ئەمساڵدا حکوومەت دژ بە دواکەوتنی مووچەکانمان هەڵویستی جیدی وەردەگرین و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆ دەبینەوە و بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانمان کە پەیوەندە بە پرۆسەی پەروەردە و بە هاوتەریبە جومگە و سێکتەرەکانی دیکەی دەزانین، داواکارین نابێ چیتر یاری بە هەستی مامۆستایان بکرێت.

ناڕەزایی مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان لە کاتێک دایە کە دوێنێ چوارشەممە لیستەی نوێی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا، مووچەی وەزارەتی پەروەردەی تێدا نەبوو و ئەمەش بووە هۆی ناڕەزایی دووبارەی مامۆستایانی کوردستان.









باسنيوز
Top