سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی یابان لە عێراق کۆ بوونەوە
له دیدارێكدا باڵیۆزی ژاپۆن كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پشتگیرى له كار و چالاكییه‌كانی له ماوه‌ی كاركردنیدا و جه‌ختى له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن كرده‌وه.
لای هاوکات نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئیوای كرد بۆ ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كورستان ئه‌نجامی داون كه ڕۆڵێكی به‌رچاوی له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژاپۆن و عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه و له كاری نوێیدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی ژاپۆنی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستانی كردووه و هیوای خواست له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی هاكارییاندا بۆ عێراق، به‌شی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه به زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق پێكبهێنرێت تاكوو خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاووڵاتیان بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
باسنيوز
