بودجە بۆ درووستکردنی سێ بەنداو دابین دەکرێت
بەرپرسێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دهكات ، حکوومەت بودجەی بۆ درووستکردنی سێ بەنداو دابین کردووە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەرێوەبەری بەنداوەكان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕاگەیاند: "لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەیەک بەنداو خرابوونە بەرنامەوە کە درووست بکرێن،بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتواندرا جێبەجێ بکرێن".
گوتیشی: "ئێستا کە باری دارایی هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر دەڕوات،بڕیاردراوە بودجە بۆ دەستپێکردنی درووستکردنی سێ بەنداو لە ناوچە جییاجیاکان دابین بکرێت".
ڕونیشیکردەوە دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و کاری پێویست،دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی بەنداوەکان .
ئەکرەم ئەحمەد باسی لەوەشکرد کە ماوەی چەند مانگێکە حکوومەتی عێراق مووچەی كارمەندان و فەرمانبەرانی بەنداوەكان خەرجدەکات بەڵام هیچ بودجەیەکی بۆ درووستکردنی بەنداوی نوێ دابین نەکردووە.
bas news-
