سیده‌كان.. هه‌شت كه‌س به‌هۆی خواردنی گۆشتی سووره‌وه ژه‌هراوی بوون
به‌پێی زانیارییه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه(4-7-2018) هه‌شت كه‌س كه له دوو خانه‌واده‌ی جیان و دانیشتووی ناوچه‌ی به‌ربزینی ده‌ڤه‌ری برادوستن له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان به‌هۆی خواردنی گوشته‌وه ژه‌هراوی بوونه و دواتر به‌په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌كان.
به‌پێی گوته‌ی پزیشكانی نه‌خۆخشانه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی خواردنی گۆشتی سووره‌وه كه كه هه‌ڵگه‌ری جۆره ڤایرۆسێك بووه، ژه‌هراوی بوونه و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكدان.
bas news-
