ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە

 	 ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی داراییەوە
وەزارەتی دارایی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیێنێت، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو، وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت دەبێت و، وەزارەتی پەروەردەیش دووەم وەزارەت دەبێت لە لیستی یەكەمدا.

ئەمە دەقەكەیەتی:

1_ لە كۆبوونەوەی ژمارە 48ی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران (چوارشەممە 4/7/2018) وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە نیگەرانیی مامۆستایان كرد لەسەر ریزبەندی مووچە، بەڕێز سەرۆكوەزیران جەختی كردەوە كە پابەند دەبین بە پێدانی مووچە لە 30 رۆژ جارێكدا.

2_ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەردەوامبوونی داهاتی پێویستی نەوت و ئەو بڕەپارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ هەرێم، مووچە بە پێی سیستەمی نوێ و 30 رۆژ جارێك دابەش دەكات.

3_ سەرەڕای هەوڵی زۆری وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە لیستی یەكەمی مووچەدا بێت، بەڵام نەتوانرا و لێرەیشەوە رایدەگەینین، كە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو، لەسەر بنەمای جێبەجێكردنی بڕیاری پەرلەمانی كوردستان و حكوومەتی هەرێم، كە وەزارەتی پێشمەرگە یەكەم وەزارەت بێت لە پێدانی مووچە، ئەوا وەزارەتی پەروەردە دووەم وەزارەت دەبێت لە لیستی یەكەمدا.
kdp-
Top