مەحموود محەممەد: هەوڵ دەدەین بە یەك گوتاری هاوبەش و یەكڕیزی بچینە بەغدا

 	 مەحموود محەممەد: هەوڵ دەدەین بە یەك گوتاری هاوبەش و یەكڕیزی بچینە بەغدا
گوتەبێژی پارتی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنێت، هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتی كۆ دەبنەوە و، هەوڵ دەدەن بە یەك گوتاری هاوبەش و یەكڕیزی سەردانی بەغدا بكەن.

مەحموود محەممەد، پێوه‌ست بە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و، گفتوگۆكردن لە ‌بارەی چەند پرسێكی گرینگ و چوونی شاندێكی هاوبەش بۆ بەغدا، رایگەیاند: "هەوڵ دەدەین بە یەك گوتاری هاوبەش و یەكڕیزی سەردانی بەغدا بكەین".

ئەمڕۆ هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، تایبەت بە باسكردنی پرسەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، كۆ دەبنەوە. گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڵێ: "لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەكان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بە یەكڕیزی بچینە بەغدا".

kdp-
Top