"مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه دەکرێتە نێودەڵەتی"
حه‌مید بارام، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ته‌واوی ئه‌و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ی كه پێویسته له مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت ئێستا له مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه هه‌یه، له كاتی هاتنی چەندان شاندی وه‌زاریی حكوومه‌تی عێراق بۆ مه‌رزه‌كه ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانیان به چاوی خۆیان بینی، بۆیه ئێستا بڕیار هه‌یه به‌م زووانه مهرزهكهمان بكرێته نێوده‌وڵه‌تی".
له‌باره‌ی ئەوەی کە ئێستا چه ڕێكارێك ماوه بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزه نێودهڵهتییەکە له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، حه‌مید بارام ده‌ڵێ: "به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ئێمه دراون له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نیشنگه‌ی سلێمانییەوە كه مه‌له‌فه‌كه لای به‌ڕێزیانه ئێستا ڕێكاره‌كانی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه له لایه‌ن ته‌واوی وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه كۆتایی هاتووه، ته‌نیا ئیمزای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ماوه، به‌ته‌ماین به‌م زووانه مه‌رزه‌كه بكرێته نێوده‌وڵه‌تی ".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بیاره گوتیشی: "به‌كردنی مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بێت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و یه‌كه‌م، هه‌لی كار بۆ دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڕه‌خسێت، دووه‌م، بازاڕی ناوچه‌كه به‌گشتی ئه‌بووژێته‌وه، سێیه‌م، ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی دیکەی ئابووری بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چوارەم، به‌ڕه‌سمی هه‌ڵه‌بجه ده‌چێته سه‌ر ڕێڕه‌وی بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی".
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌واوی ڕێكاره‌كانی به نێوده‌وڵه‌تیكردنی مهرزهكهی كۆتایی هاتووه و ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كراوه، ته‌نیا ماوه‌ته‌وه سه‌ر بڕیاری حكوومه‌تی عێراق.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر هه‌مان پرس به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌ن مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه بكه‌نه نێوده‌وڵه‌تی له نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان".
به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی مه‌رزی شۆشمێ ته‌وێڵه له نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی كوردستان گرنگییەكی زۆری ده‌بێت بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووریی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كه تا ئێستا هیچ ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نییه.
kdp-
