سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ له كونسوڵی ئه‌ڵمانیا کۆبوویەوە
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/7/2018 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی كۆرت گیۆرگ شتوكل شتلفرید، كونسولی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی كاره‌كه‌ی و ماڵئاواییكردن سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو.
له دیدارێكدا، شتلفرید سوپاسی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه له ماوه‌ی كاركردنیدا هاوكاری و ئاسانكاری زۆریان بۆ كردووه، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیاش كرد، كه له ئاستێكی زۆر باشدان و هیوای په‌ره‌دانى زیاترى به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ شتلفرید له كاری نوێیدا خواست و سوپاسی كرد، كه له ماوه‌ی كاركردنیدا په‌ره‌ی زیاتری به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا داوه، خۆشحاڵیی خۆشی بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا نیشان دا و هیوای به‌ره‌وپێشچوونى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى خواست.
هاوکات، سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد كه له كاته سه‌خته‌كاندا هاوكار و هاریكاری هه‌رێمی كوردستان بووه، سوپاسی ڕێكخراوه‌كانی ئه‌ڵمانیشی كرد به‌تایبه‌تی ڕێكخراوی GIZ بۆ هاوكارییكردنی ئاواره‌كان و پڕۆژه‌كانی په‌ره‌پێدان له هه‌رێمی كوردستان.
تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و ڕۆڵی كوردستان له‌و كابینه‌یه‌دا لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداه‌ركه بوو، له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به زووترین كات پێكبهێنرێت تاكو بپڕژێته سه‌ر خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
باسنيوز
