گه‌رمیان .. بۆ ڕێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربوون هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ قه‌ده‌غه ده‌كرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 4\7\2018، به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ئیداره‌ى گه‌رمیان، تێدا ئەوە خراوەتەڕوو، کە به‌مه‌به‌ستى ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی تاى خوێنبه‌ربوون له‌سنوورى گه‌رمیان، به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان (به‌وه‌كاله‌ت) و ئاماده‌بوونى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى ته‌ندروستى، كشتوكاڵ و ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیکە، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان ده‌ستی كردووه به‌دانانى میكانیزمێكى گونجاو بۆ پاككردنه‌وه و ڕژاندنى ده‌رمان و كه‌ره‌سته‌ى پێویست بۆ ئاژه‌ڵداران و لیژنه‌كانیشیان به‌به‌رده‌وامى چاودێرى بازاڕ و سه‌ربڕینخانه‌كان ده‌كه‌ن، هاوکات ڕێنمایی ده‌ده‌نه هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان به‌دووربگرن له‌و ئاژه‌ڵانه‌ى مه‌ترسی ئه‌وجۆره نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا، ئاماژه به‌وه‌دراوه، کە ڤێتێرنه‌رى گه‌رمیان پێشنیارى بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان كردووه، هاورده‌كردنى ئاژه‌ڵ له ئێران و پارێزگاكانى كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌وه بۆ گه‌رمیان قه‌ده‌غه‌بكرێت، ئیداره‌ى گه‌رمیانیش پێشنیاره‌كه‌ى قبوڵكردووه و له‌مه‌ودوا قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
نه‌خۆشی تایى خوێنبه‌ربوون، نه‌خۆشییه‌کى ڤایرۆسی گوازراوه‌یه له‌نێو ئاژه‌ڵدا له‌ڕێگه‌ى مێرووى (گه‌نه) وه ته‌شه‌نه‌ده‌كات و به‌به‌ركه‌وتنى ئاژه‌ڵی توشبوو به‌نه‌خۆشییه‌كه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مرۆڤ، تا ئێستا له هه‌رێمى كوردستاندا یه‌ك حاڵه‌تى نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌وڵه‌كانى چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییه‌كه.
باسنيوز
