گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ پێنج قوربانیی لێکەوەتەوە

 گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ پێنج قوربانیی لێکەوەتەوە
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک، لە شارۆچکەی کوڵەجۆ و شارۆچکەی رزگاری لە گەرمیان، پێنج کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4\7\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیاندراوێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، کە کاتژمێر 10:40ی بەیانیی ئەمڕۆ، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە سەر ڕێگای شارۆچکەی کوڵەجۆ و شارۆچکەی ڕزگاری، نزیک گوندەکانی توران رووی دا“.

هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بەهۆی ئەو رووداوە، پێنج هاووڵاتی برینداربوون کە دوانیان ئافرەتن.

ئاشکراشی کردووە، کە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کران، زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبیلەکەیان کەوتووە.










باسنيوز
Top