دوو بەندکراو لە گرتووخانەی ورمێ لەسێدارە دران
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/7/4 لەلایەن دەزگای دادوەری و بەرپرسانی زیندانەوە حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتی لە بەندیخانەی شاری ورمێ جێبەجێ کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو بەندکراوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگایی دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕوون نەبووەتەوە.
شەوی ڕابردوو بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ ٣ هاووڵاتییان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەسی گوازستبوویەوە کە کەسیکیان دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراو، حوکمی سێدارەکەی هەڵوەشاوەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی (هەنگاو) لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.
باسنيوز
