وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی مووچەی مامۆستایان بڵاو دەکاتەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 4/7/2018، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "لە کۆبوونەوەی ژمارە 48ی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری دارایی و ئابووری باسی لە نیگەرانیی مامۆستایان کرد لەسەر ریزبەندی مووچە، سەرۆک وەزیران تەئکیدی کردەوە کە پابەند بین بە پێدانی مووچە لە 30 رۆژ جارێکدا".
ھەر لە ڕوونکردنەوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە بەردەوامبوونی داھاتی پێویستی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغداوە دێت بۆ ھەرێمی کوردستان، مووچە بە پێی سیستەمی نوێ و 30 رۆژ جارێک دابەش دەکات.
ئاماژە بەوەش دراوە: "سەرەڕای ھەوڵی زۆری وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە لیستی یەکەمی مووچە بێت، بەڵام نەتوانرا، لێرەشەوە ڕای دەگەینین کە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی داھاتوو لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی بڕیاری پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم وەزارەت بێت لە پێدانی مووچە، ئەو کاتە وەزارەتی پەروەردە دووەم وەزارەت دەبێت لە لیستی مووچە".
باسنيوز
