دەنگەكانی پارتی وه‌ته‌ن له باكووری كوردستان 14 هێندە زیادی كردووە
پهرهنچیك باس له ده‌نگی پارتی وه‌ته‌ن ده‌كات له باكوور و ده‌ڵێ 14 هێندە زیادی كردووه. نموونه‌ش به مێردین ده‌هێنێته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو لەوێ 67 ده‌نگیان هێناوه، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یراندا 983 ده‌نگیان هێناوه.
ئه‌و پێیوایه جه‌هه‌په هاوكاری زۆری هه‌ده‌په‌ی كردووه تا به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بشكێنێت، ده‌شڵێ جه‌هه‌په بۆ ئه‌وه‌ی خۆی شیرین بكات له لای هه‌ده‌په، خۆی كرده قوربانی ئه‌و پارته.
گوتیشی "له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی باكوور، ده‌نگی پارتی وه‌ته‌ن 14 هێندە زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش زۆر شت به ئێمه ده‌ڵێ و پێویسته ئه‌و تابلۆیه باش بخوێنینه‌وه".
باسنيوز
