گۆڕان: هەر لایەنێک داوای دواخستنی وادەی هەڵبژاردن بکات تووشی شکست هاتووە

 گۆڕان: هەر لایەنێک داوای دواخستنی وادەی هەڵبژاردن بکات تووشی شکست هاتووە
هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستانن لە وادەی خۆیدا و ئەگەر هەر لایەنێکیش داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکات، ئەوا شکستی خواردووه.

مەریوان ڕەحیم، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لەبارەی هەوڵەکانی یەکێتی بۆ دواخستنی هەڵبژارنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا، ڕايگەیاند: "ئەوانەی نایانەوێت هەڵبژاردن بکرێت، هەر ئەوانەن کە دۆخی هەرێمی کوردستانیان بەم حاڵە بردووە، خەڵکیش دۆخەکەیان بینی، کە چۆن دەنگیان هێنا و چۆن هاکیان کرد".

هەڵسوڕاوەکەی گۆڕان، ئاماژە بەوە دەدات، کە کێ ببێتە حزبی یەکەم، دووەم و سێیەم، گوتیشی: ”ئەگەر لە هەڵبژاردنی کوردستاندا ساختەکاری نەکرێت، بڕوام وانییە یەکێتی ئەو ڕێژە زۆرەی کورسی بەدەست بهێنێت، بۆ داوای دواخستنی دەکەن، ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕانیش، بیەوێت وابکات ئەوا تووشی شکست هاتووە، بۆیە هەر حزبێ بیەوێت دوای بخات ئەوا تووشی شکست هاتووە".










باسنيوز
Top