هونەرمەندێکی کورد قوڕ بەسەری خۆیدا دەکات

هونەرمەندێکی کورد قوڕ بەسەری خۆیدا دەکات
هونەرمەندێکی کورد لە دژی چارەسەرنەکردنی کێشەیەکی رێگاوبان، قوڕ بەسەری خۆیدا دەکات.

رۆژی سێشەممە 3/7/2018 هونەر تاهیر، هونەرمەندی شانۆکار، کە خەڵکی شاری کۆیەیە لە پارێزگای هەولێر، لەسەر رێگای کۆیە - هەولێر وەک هاوخەمیی بۆ دایکی قوربانییەکانی ئەو رێگایە، قوڕاوی بەسەری خۆیدا کرد.

رێگای نێوان هەولێر - کۆیە یەکێکە، کە بە رێگای مەرگ ناسراوە، لە ترسناکترین رێگاکانی کوردساتان و بەهۆی خراپیی و بوونی تاسە و پێچی زۆر، رۆژانە رووداوی خوێناویی هاتوچۆی تێدا روو دەدات و هاووڵاتییان دەبنە قوربانی.

هەرچەند چەند ساڵێکە لە شاری هەولێر بەرەو کۆیە دەست کراوە بە دروستکردنی رێگایەکی نوێی دوو ساید، بەڵام تا ئێستا تەواو نەکراوە و ئیشکردن لەو جادەیە راگیراوە.










باسنيوز
Top