ئەنجومەنی قەزاکە: ڕەوشی خانەقین مەترسیدارە
ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی قه‌زای خانه‌قین، سه‌ربه‌ست برزۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كانی عێراق كه ئێستا خانه‌قینیان داگیر كردووه، تواناییی پاراستنی قه‌زای خانه‌قین و گوند و ناحییهكانیان نییه، خۆشمان قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون ئه‌و هێزانه گوتوویانه ئێمه ناتوانین ته‌نانه‌ت خۆشمان بپارێزین نه‌ك ئێوه، ئه‌و هێزانه‌ی له شارهكهمانن، به‌رگه‌ی یه‌ك كاتژمێر شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ 100 چه‌كداریان نییه، ڕه‌وشی خانه‌قین زۆر مه‌ترسیداره، بۆیه من پێم وایه هه‌ركات داعش بییه‌وێت زۆر به ئاسانی ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی بكەن".
ڕۆژانی 17 و 18ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو كاتێك هێزه عێراقییه‌كان خانه‌قینیان داگیر كرد، هاووڵاتییانی ئه‌و قه‌زایه دژیان ڕاپه‌ڕین و داوایان كرد له شاره‌كه‌یان بڕۆنه ده‌ره‌وه، له وه‌ڵامدا هێزه عێراقییه‌كان ته‌قه‌یان له هاووڵاتییان كرد و چه‌ندین هاووڵاتیی سڤیلیان شه‌هید كرد. سه‌ربه‌ست برزۆ ده‌ڵێ: "هێزه عێراقییه‌كان به ناوچه‌كه‌مان نامۆن و هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنیانەوە به یه‌كده‌نگی بوونی ئه‌و هێزه‌مان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، خۆپێشاندانمان دژیان ئه‌نجام دا، ئێستاش داواكاریی ئێمه‌ی خانهقیینیهكان ئه‌وه‌یه، ئێمه هێزه عێراقییه‌كانمان ناوێت داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین بۆ خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری. ئه‌و هێزه‌ی لێره‌یه بكشێته‌وه، چونكه هیچ متمانهیهكمان پێیان نییه، كه بتوانن بمانپارێزن".
سه‌میر محه‌ممه‌د نوور، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش له قه‌زاكه‌مان و هاتنی هێزه عێراقییه‌كان، ڕه‌وشی ئه‌منیی زۆر خراپ بووه له قه‌زاكه‌مان، جووڵه‌ی تیرۆریستانی داعش ڕۆژ به ڕۆژ له فراوانبووندایه، به‌تایبه‌ت له گوندەکانی كورد، كه ئێستا چه‌ندین گوندی كورد، كه عه‌ره‌ب و كوردیان تێدا نیشته‌جێیە، كورده‌كان له ترسی گیانیان گونده‌كانیان چۆڵ كردووه".
ڕۆژی 21/6ی ڕابردوو هاووڵاتیانی خانه‌قین مانگرتنی سه‌رتاسه‌رییان ڕاگه‌یاند و به هۆی زۆربوونی ترسی داعش به‌سه‌ر قهزاكهیانهوه داوایان كرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قه‌زاكه‌یان و جارێكی دیكه ئاسایش بۆ ناوچه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه.
له خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری ڕۆژانه داعش زۆر به ئازادانه ده‌سووڕێنه‌وه، هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بیانه‌وێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی كورد، سه‌میر محه‌ممه‌د نوور ده‌ڵێ: "تیرۆریستانی داعش له ڕووباری سیروان و ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن، سه‌عیدیه و په‌ڵكانه و نه‌فتخانه و گونده‌كان خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه، ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه‌ی بیانه‌وێت بیكه‌ن له كوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی كورد زۆر به ئاسانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چه‌ندین هاووڵاتیی كوردی‌یان تیرۆر كردووه، هه‌موو جۆره چه‌كێكیان پێیه و ڕێژه‌یان له‌زیادبووندایه، هێزه‌كانی عێراق ناتوانن ئه‌منییه‌تی هاووڵاتییان بپارێزن".
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه كرد:"له ناو خانه‌قین و گوندی حوسێن مهمه و كه‌رتی عه‌لیاوا، كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای خانه‌قین، گوندی محه‌ممه‌د عه‌باس و گوندی مه‌ردان، له ناوچه‌ی قومه، كوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی كورد له لایه‌ن هێزه‌كانی داعشه‌وه ئه‌نجام دراوه، به مەجبووری زۆربه‌ی هاووڵاتییانی ئه‌و گوندانه زێدی باوباپیرانیان چۆڵ ده‌كه‌ن و ڕۆژ به ڕۆژ ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت، داوامان كردووه پێشمه‌رگه و ئاسایش بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خانه‌قین، چونكه ته‌نیا به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دەکرێ ئاسایش و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و داوایه‌شمان ئاراسته‌ی پارێزگای دیاله كردووه، به‌ڵام ڕازی نه‌بوون".
له دوای مانگرتنی هاووڵاتییانی كورد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش بۆ خانه‌قین، حكوومه‌تی عێراق هێزێكی سه‌ربازیی نارده ناو خانه‌قین، به‌ڵام ئه‌م هێزه‌ش نه‌یتوانی ڕێگه له كرده‌وه‌كانی داعش بگرێت، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خانه‌قین گوتی: "نه ئه‌و هێزه تازه‌ی عێراق ناردوویه‌تی بۆ قه‌زاكه‌مان و نه ئه‌و هێزانه‌ی كه له قهزاكهدان توانیویانه ڕه‌وشێكی ئارام بۆ هاووڵاتییان به‌رقه‌رار بكه‌ن، كه ئێستا داعش زیاتر له جاران جووڵه‌ی هه‌یه له خانه‌قین و ته‌وای گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری".
kdp-
