پەرلەمان دوو پرۆژەیاسای پەسەند کرد
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێك هاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره 17ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به پێی مادده‌كانی 72، 74 و 75ی پەیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو. خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی، ژماره 18ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به پێی مادده‌كانی 72، 74 و 75ی پەیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو پڕۆژه‌یاسای پارێزگاری له تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یاسای پێشوازیكردن به پێی پرۆتۆكۆڵ و خاڵی چواره‌م و كۆتاییش تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده كراوه.
له ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته ڕوو. دواتر له لایه‌ن د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستانەوە، داوا له لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و ناوخۆ كرا خوێندنه‌وه بۆ مادده و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی، ژماره 17ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان بكات و دواتر له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی پرۆژه‌كه كرا و 13 مادده له پڕۆژه‌یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر درا و په‌سند كران، كه تایبه‌ت بوون به ڕێكخستنه‌وه‌ی شێوازی كاری پارێزه‌رایه‌تی و دوای جێكردنه‌وه‌ی تێبینیی په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و زیادكردنی دوو مادده‌ی نوێ بۆ پڕۆژه‌كه په‌سند كران، هۆكاره‌كانى ده‌رچوواندنی و كۆی یاساكه‌ش به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كران.
پاشان خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كار خرایه ڕوو كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی، ژماره 18ی ساڵی 1999ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه‌كه كرا كه له 14 مادده پێك هاتبوو، كه تایبه‌ت بوون به ڕێكخستنه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی پێدانی مافی خانه‌نشینیی به پارێزه‌ران و دوای جێكردنه‌وه‌ی تێبینیی په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ پڕۆژه‌كه، به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سند كران و هۆكاهركانی ده‌رچوواندنی و كۆی یاساكه‌ش به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سند كران.
خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو پڕۆژه‌یاسای پارێزگاریكردن له تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یاسای پێشوازیكردن به پێی پرۆتۆكۆڵ و ئه‌و پڕۆژهیاسایانهش له لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی و په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردن بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاره یاساییه‌كان.
به‌ر له كۆتاییهێنان به دانیشتنه‌كه، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: "سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و بڕیاریشه كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك كه په‌رله‌مانتاران تێبینی و پرسیاریان لهبارهیانەوه هه‌یه.
kdp-
