ئازاد تۆفیق: جوندولئیسلام لەپاڵ کۆمەڵی ئیسلامی خەڵکی یەکێتییان شەهید کرد
پاش ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان دەنگی بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نەدا، ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕايگەیاند: ”من خەڵکی هەڵەبجەم، تا ساڵی ٢٠٠٣ بۆ پرسەش لەبەر برادەرانی کۆمەڵی ئیسلامی نەمدەوێرا بگەڕێمەوە، ئێستاش کۆمەڵ باسی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و دیموکراسی و سەروەریی یاسا دەکەن“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ”جوندولئیسلام لەپاڵ کۆمەڵ“، لە خێڵی حەمە ”خەڵکی یەکێتییان شەهید کرد“ووە.
ئازاد تۆفیق نەیشاردەوە کە ”کۆمەڵێک لایەنی سیاسی هەن، پێش ئەوەی بە جەستە ئیرھاب بکەن، فیکر دەکەن، ئەوەش لە ئیرھابی جەستە خراپترە“.
باسنيوز
