قەڵادزێ.. سێ تۆمەتبار دەستگیر كران

 قەڵادزێ.. سێ تۆمەتبار دەستگیر كران
هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ‌ لە دوو چالاكیدا سێ‌ كەسیان بە تۆمەتی دزینی پارە و بازرگانیكردن بە مادەی قەدەغەكراو دەستگیر كرد.

محەمەد فازیل، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕاپەڕین ڕايگەیاند: "دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگادار كراینەوه كە بڕی حەوت هەزار دۆلاری لەلایەن كەسێكەوە لێ‌ دزراوە، هێزەكانمان لە ئاسایشی قەڵادزێ‌ دەستیان كرد بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون و لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە و ئاگاداركردنەوەی بازگەكان، توانیان لە بازگەی گلەزەرد تۆمەتبارێك دەستگیر بكەن".

گوتیشی، هاوكات هەر لەلایەن یاردەدەرێتیی ئاسایشی قەڵادزێ لە گوندی دارەشمانە و ناو شاری قەڵادزێ توانراوە دەست بگرن بەسەر ۲٨٥ دەبەی ۱۰ لیتری لە جۆری (ترشی ئەسید) كە ماددەیەكی قەدەغەكراوە و بە شێوەی كەلوپەلی پاکكردنەوە و بە لۆگۆی (كۆمپانیای پێرسڵ) ڕووپۆش كرابوون.

ئاشكراشی كرد ئێستا هەر سێ تۆمەتبارەكە بەند كراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستی پێكردووە.









باسنيوز
Top