لە رووداوێکی هاتووچۆدا 10 کەس برینداربوون

لە رووداوێکی هاتووچۆدا 10 کەس برینداربوون
ھەرێم جاف، لە گەرمیان رایگەیاند: "لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە دەڤەری گەرمیان 10 كەس برینداربوون، كە پێنج لە بریندارەكان منداڵن".

هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری هۆندای ئەلنترا و تۆیۆتا کرۆلا، لەسەر رێگای کەلار- خانقین، لە نزیك گوندی شێرەوەن روویدا، بە داخەوە 10 کەس تێیدا برینداربوون، کە 5 پێنج لە بریندارەکانی رووداوەکە منداڵن، سەرجەم بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران".

لە راگەیەندراوەكەی ھاتووچۆی گەرمیان ئاماژە بەوەكراوە: "بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە 3 لە منداڵەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران".
k24-
Top