بە هۆی پەكەكەوە، لە كۆی 72 گوند، تەنیا 18ـیان ئاوەدانن

 	 بە هۆی پەكەكەوە، لە كۆی 72 گوند، تەنیا 18ـیان ئاوەدانن
لەبەر پەكەكە، توركیا تۆپبارانی سنووری شارەدێی شێروان مەزنی كرد و، لە ئەنجامدا كچێكی تەمەن 15 ساڵان گیانی لە دەست دا. بەڕێوەبەری شارەدێیەكەیش دەڵێ، بۆ هۆی پەكەكەوە، لە كۆی 72 گوندی ناوچەكە، تەنیا 18 گوند ئاوەدان كراونەتەوە.

كۆڤان سەروكانی، بەڕێوەبەری شارەدێی شێروان مەزن، بۆ ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "ئێستا كاتی پێگەییشتنی كەنگرۆكە و خەڵك دەچێتە چیا و چۆڵەكان بۆ كردنی كەنگرۆك، توركیایش لەبەر پەكەكە تۆپبارانی ناوچەكەی كردووە، كە لە ئەنجامدا كچێكی گوندی هەلانیا سەر بە شارەدێی شێروان مەزن، بەر كەوتووە و گیانی لە دەست داوە".

سەروكانی گوتیشی: "تۆپبارانی سنووری ناحیەی شێروان مەزن، هەموو لەبەر پەكەكەیە، بەردەوام رۆژانە داوا دەكەین كە چارەیەك بۆ ئەو بابەتە بدۆزرێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ چارەیەك نەبووە، كە ناحیەی شێروان مەزن لە 72 گوند پێك دێت، لەو رێژەیە تەنیا 18 گوند ئاوەدانن، ئەوانی دیكە لەبەر پەكەكە هەموویان چۆڵن".
kdp-
Top