لە سنووری داقووق تەقینەوەیەك ڕووی دا
محەمەد فایەق، بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كاتژمێر 6:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 1/7/2018، بۆمبێكی چێنراو لە نزیك گوندی "زەنقەر"ی سنووری داقووق تەقییەوە و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەك بە نەتەوە عەرەب بەناوی خالید عەبدوڵا بریندار بوو و پاشان بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا".
هەر ئەمڕۆ لەناو شاری كەركووك دوو تەقینەوە روویان دا كە بەهۆیەوە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێ كەتەوە.
لە دوای داگیركردنی كەركووك لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار، دۆخی ئەمنیی سنووری پارێزگای كەركووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان تێك چوون.
باسنيوز
