پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە سێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری کارا کردەوە
نازم هەرکی، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا یاسای ژمارە (٣)ی تیرۆری ساڵی ٢٠٠٦ کە ماوەیەکە لە کار کەوتبوو، کارا کرایەوه
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستە ڕوو، کە یاساکە ٥١ دەنگی بەدەست هێناوە و بووە بە یاسایەکی هەمیشەیی و جێگیر کرا.
یاسای ژمارە (3) ساڵی 2006 لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەكراوە، كە ئەوكات یاسایەكە تەنیا بۆ 2 ساڵ دەرچووبوو، دواتر سێ جاری دیكە بێ ئەوەی ھەموار بكرێتەوە ماوەی كارپێكردنی بۆ درێژ كراوەتەوە، دوایین جاریش ساڵی 2014 و لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بوو.
باسنيوز
