لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 4 كەس برینداربوون

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا 4 كەس برینداربوون


تەیفور محەمەد، لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "ئەمڕۆ لەسەر رێگای گەلی عەلی بەگ- سۆران، رووداوێكی ھاتووچۆ روویدا و بەوھۆیەوە 4 كەس برینداربوون.

عەمید عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لەسەر رێگای گەلی عەلی بەگ ئوتومبێلێکی (جۆری بیکاب دێر) وەرگەڕا، بەو ھۆیەوە شەوفێری ئۆتۆمبێلەكە و 3 سەرنشین برینداربوونە".

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی خستووەتەڕوو: "دوای رووداوەكە ھەر چوار قوربانی رووداوەكە، لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی رزگاركران و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كران".

عەمید عیماد رێکانی، ناسنامەی شوفێرەكەی ئاشكرا كردووە و ناوی لەزگین هادی حوسێنە و دانیشتووی قەزای ئاکرێیە.
k24-
Top