لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
محەمەد عەلی ئەسلان، پەرلەمانتاری ھەدەپە، لە دوو خولی رابردووی پەرلەمانی توركیا بە دەنگی خەڵكی شاری ئێلهـ (باتمان) و مێردینی باكووری كوردستان چووەتە پەرلەمان. دوای كۆتایی ھاتنی خولی پەرلەمانی توركیا و ھەڵبژاردنی 24 حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆك كۆماری توركیا. محەمەد گەڕایەوە گوندەكەی و لەگەڵ خێزانەكەی دەستیان كردووە بە نیسك دروێنەوە.
محەمەد عەلی، دەڵێت: "لە منداڵییەوە كاری من لە گوند بووە و ئێستاش دوای تەواوبوونی كارەكەم لە پەرلەمان گەڕامەوە سەر كارەكەم و لە گوند درێژە بە ژیان دەدەم".
گوتیشی: "راستە لەكاركردنی گوند بە جەستە ماندووم، بەڵام ھەمیشە دڵخۆشم كە لە گوند كار دەكەم".
محەمەد عەلی ئەسلان، لە ساڵی 1975 لە ناوچەی فارقینی سەر بە شاری ئامەد لە دایكبووە و خێزانەكەیان لە بنەڕەتدا خەڵكی ناوچەی میدیاتی سەر بە مێردینن. لە ساڵی 1998 كۆلیژی تەواوكردووە و زمانی كوردی و عەرەبی و توركی و چەند زمانێكی دیكە دەزانێت.
k24-
