سبەی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كارپێكردنی بەردەوامی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كۆ دەبێتەوە
بەپێی راگەیێندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بەیانیی رۆژی یەكشەممە، پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی ژمارە دووی خولی بەھارە بەڕێوە دەبات. لەو بارەیەوە، نازم كەبیر، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "یاسای دژەتیرۆر ماوەی دوو ساڵ جارێك ھەموار دەكرێتەوە، لە ئێستادا دوو ساڵ تێپەڕیوە و پەرلەمانی كوردستان كار بۆ ئەوە دەكات یاساكە بەردەوام بێت نەك بە شێوەی درێژكردنەوە، بەڵكوو كارپێكردنی یاساكە تا ئەوكاتەی ھەموار بكرێتەوە، لیژنەی ناوخۆ پڕۆژەیاسایەكی بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كردووە".
یاسای ژمارە سێی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ھەرێمی كوردستان، ساڵی ٢٠٠٦ دەركراوە و بەپێی ئەو یاسایە دەزگە ئەمنییەكان رووبەڕووی تیرۆر دەبنەوە، جێگری سەرۆكی لیژنەی ناخۆ دەڵێت: "یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ھەموار ناكرێتەوە، چونكە بۆ ھەمواری ھەر یاسایەك، پێویستە پڕۆژەیاسا ئامادە بكرێت و دواتر لیژنە تایبەتمەندەكان كاری لەسەر بكەن و خوێندنەوەی یەكەم و دووەمی بۆ بكرێت، ئەمەش ھێشتا ئەنجام نەدراوە و ئەوەی ھەیە تەنیا كارپێكردنە بە یاسای پێشوو".
كەبیر ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "پێشتر لەلایەن لیژنەی ناوخۆ و ئەنجوومەنە حۆجێیەكان پڕۆژەیاسای كارپێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كرابوو تا بخرێتە نێو كارنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان و، بڕیارە سبەی لەنێو ھۆڵی پەرلەماندا پڕۆژەكە خوێندنەوەی بۆ بكرێت".
kdp-
