تاریق نووری: تەقینەوەی جبەخانەكە، پەیوەندی بە شێوازی ھەڵگرتنی چەكەوە ھەیە
وهك عەقید ناجی سیامەند، بەڕێوەبەری ئیدارەی فەرماندەی بارزان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، لە سەرەتای شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، تا چەك و تەقەمەنی و كەلوپەلی سەربازی بگەیەننە بەرەكانی جەنگ، بارەگایەكی كاتییان لە ناحیەی بەحركە جێگیر كردووه، لە رێگەی ئەو بارەگایەشهوە رۆژانە چەندین كاروانی سەربازی رەوانەی بەرەكانی جەنگ دەكران و سوودێكی زۆری ھەبوو لە پاراستنی كوردستان.
نزیكەی سەعات ٤ی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، كۆگای بارەگای پێشمەرگە گڕی گرت و بووە ھۆی سووتانی كەلوپەل و چەكی نێو جبەخانەكە، بهڵام زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددیی لێ كەوتووەتەوە.
دكتۆر تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاساییشی ھەولێر، هۆكاری گڕگرتنهكه ئاشكرا دهكات و به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی گوت "سووتانی جبەخانەكە پەیوەندی بە شێوازی ھەڵگرتنی چەك و تەقەمەنییەوە ھەبووە، چونكە دەبێـت بۆ ھەڵگرتنی چەك، مەرجی سەلامەتی جێبەجێ بكرێن، لەوانەش نابێت چەكەكان لەسەر زەوی دابنێرێن و پلەی ساردی دیاریكراو بێت و ناشبێت ھیچ وایەرێكی كارەبا ببرێتە ئەو شوێنە".
تاریق نووری دڵنیایی لهوهی، كە ھیچ دەستێكی بە ئەنقەست لە پشت رووداوەكەوە نەبووە و، ''ساڵی رابردوویش لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر جبەخانەیەكی دیكەی پێشمەرگە تەقیوەتەوە، بەڵام رووداوەكان زیاتر رەچاونەكردنی شێوازی ھەڵگرتنی چەكن، نەك دەستی ئەنقەست و رووداوی تیرۆریستی.''
kdp-
