سەرۆكی گەورەترین پارتی نێو پەرلەمانی ئەورووپا: ھەوڵ دەدەین بەم زووانە سەردانی كوردستان بكەین
جۆزێف دۆل، ڕۆڵی پێشمەرگەی كوردستانی بەرز نرخاند و گەلی كوردستانی بە گەلێكی خاوەن ھەڵوێستی مرۆڤانە وەسف كرد، بە تایبەتی لە پێشوازیكردنی پەنابەران و لێقەوماوان.
لە لایەكی ترەوە، فەلاح حەسەن، بە تۆڕی راگەیاندنی لاوانی سیاسیی ئەورووپای ناسراو بە (دامیك)ـی ڕاگەیاندووە، كە لاوانی سیاسیی كورد لە دەرەوە ھەوڵ دەدەن پەیامی گەلی ھەرێمی كوردستان بە ئەورووپا و جیھان بگەیێنن و ببنە پردی دۆستایەتی و پاڵپشت بۆ ئاییندەی كوردستان.
شایەنی باسە، سەرۆكی گەورەترین پارتی نێو پەرلەمانی ئەورووپا، بەنیازە لە رێگەی لاوانی سیاسیی كوردستانەوە، سەردانی ھەولێر بكات.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی لاوانی سیاسیی پارتی گەلانی ئەورووپا، یاوەری دیدارە سیاسییەكەی جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیھان بوو.
kdp-
