خاوەن پشكێكی چاڤیلاند: دەسەڵاتدارانی سلێمانی پشتگیری لە شاسوار عەبدولواحید دەكەن

 خاوەن پشكێكی چاڤیلاند: دەسەڵاتدارانی سلێمانی پشتگیری لە شاسوار عەبدولواحید دەكەن
ژمارەیەك لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند ڕای دەگەیەنن، شاسوار عەبدولواحد، پارەی دە هەزار خاوەن پشكی خواردووە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن دەچنە هەر شوێنێك دەست بە ڕوویانەوە دەنرێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 30-6-2018 ژمارەیەك لە خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند لە شاری سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و داوای مافەكانیان لە شاسوار عەبدولواحد كرد و ئاشکرای دەکەن دەسەڵاتدارانی سلێمانی پشتگیری لە شاسوار دەکەن.

یەكێك لە بەشداربوان بە کەناڵی (كوردستان 24)ی ڕاگەیاند: "250 سكاڵای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار كراوە، بەڵام دادگاكان و دامەزراوەكانی شاری سلێمانی دەستی دەستیمان پێ دەكەن، دەچینە هەر شوێنێكیش دەست بە ڕوومانەوە دەنێن".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە 10 هەزار كەس پارەیان لە پڕۆژەكانی شاسوار عەبدولواحید خەرج كردووە، ئەویش بە فرت و فێڵ پارەكەی خواردووە و چووە حزبی پێ دروست كردووە".

ئەوانەی بەشداری گردبوونەوەكە بوون رەخنەیان لە دەسەڵاتدارانی شاری سلێمانی گرت، ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد، "ئەگەر شاسوار دەسەڵاتی لەپشت نەبێت، ناتوانێت بە ئاسانی پارەی 10 هەزار خاوەن پشك بخوات".










باسنيوز
Top