لە گەرمەی شەڕی داعش برازاکەی تاڵەبانی لە بیری وێسکیی سکۆتلاندیدا بووە
هەریەک لە لاهوور و پۆڵاد جەنگی، برازاکانی جەلال تاڵەبانی کە لە لەندەن ژیاون و خاوەن رەگەزمانەى بەریتانیان. لە سەردەمی سەدام وەک پەناهەندە چوون و هیچ شەرێکیان لەدژی سەدام نەکردووە و بڕوانامەیەکی ئەوتۆیان نییە، تەنها بەکالۆریۆسیان هەیە. پۆلاد جەنگی لە ئەندازیاریی میکانیک و لاهوور جەنگیش لە بزنس بڕوانامەیان هەیە. ئێستا پۆڵاد جەنگیبەرپرسی ئۆپۆراسیۆنە تایبەتەکانى هێزی دژەتیرۆری یەکێتییە.
پۆڵاد جەنگی، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی (the times) بە نیگەرانییەوە باسی ئەوەی کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ویستوویەتی بۆ سەیرکردنی یارییەکانی ئینگلتەرا لە جامی جیهانی بچێتە بەڕازیل، بەڵام بەهۆی شەڕی داعشەوە هاتووەتەوە کوردستان. ئەوکاتە ئەوەشی نەشاردووەتەوە کە “زۆر بیری وێسکیی سکۆتلاندی دەکات”.
پۆلاد جەنگی کە بە ئینگلیزیی شێوازى باشووری لەندەنی قسە دەکات، چونکە زۆربەی ژیانی لەوێ بووە، لە ساڵی ٢٠١٤ بە رۆژنامەى (تایمز)ی گوتووە: بەراستی دوو کێشەى زۆر گەورەى هەیە، یەکێکیان ئەوەیە کە بەرپرسی ئەو هێزە کوردییانەیە کە شەڕی داعش دەکەن، دووەمیش ئەوەیە کە خەریکی شەڕی داعشن، لەکاتێکدا کاتی جامی جیهانییە”. تەنانەت نەیشاردووەتەوە کە بە کەسانی دەوروبەری خۆی گوتووە، دەکرێ شەڕی داعش نەکەن؟ تاوەکوو بتوانن بۆ سەیری یارییەکان بچنە بەڕازیل.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان:
بۆ بینینی ڕاپۆرتی یەکەم، کلیک لێرە بکە.
بۆ بینینی ڕاپۆرتی دووەم، کلیک لێرە بکە.
بۆ بینینی ڕاپۆرتی سێیەم، کلیک لێرە بکە.
بۆ بینینی ڕاپۆرتی چوارەم، کلیک لێرە بکە.
باسنيوز
