10 پاڵاوگەی دیکە لە هەولێر داخران
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، ئاماژە بەوە دەدات، کە 10 پاڵاوگەی دیکە لە شاری هەولێر داخران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28\6\2018، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە راگەیاندراوێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڵاوی کردووەتەوە، کە دوینی چوارشەممە 27/6/2018، کە لەدرێژەی هەڵمەتی داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بەهەماهەنگی بەشی پۆلیسی شارەوانی و فەرماندەی هێزی زێرەڤانی بەشی لادانی زێدەڕەوی و سەرپێچی، توانرا 10 پاڵاوگەی نایاسایی لەسەر ڕێگای گوێر ـ هەولێر، بەهۆی پابەند نەبوونیان بە ڕێنمایەکانی پاراستنی ژینگە دابخەن.
قایمقامیەتی هەولێر، ئەوەشی خستووتەڕوو، کە ماوەی 10 ڕۆژ مۆڵەت بە خاوەنی پاڵاوگەکان دراوە کە پاڵاوگەکانیان هەڵبگرن، هاوکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بەخاوەن پاڵاوگهکان دەگیرێتەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگە بە کردنەوەی ئەو پاڵاوگانە نادرێت تا ڕێنماییەکانی پاراستنی ژینگە جێبەجێ نەکەن.
bas news-
