ده‌رفه‌تى خوێندن بۆ مامۆستایانى خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دیبلۆم ده‌ڕه‌خسێندرێت
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه، ئاشكراى كرد، كه مامۆستایانى خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دیبلۆم بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، ده‌رفه‌تى خوێندنیان له په‌یمانگاى گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌ده‌یى بۆ ده‌ڕه‌خسێندرێت، كه بڕوانامه‌كه هاوتاى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه.
یوسف ناوده‌شتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌ده‌ى ڕانیه، ڕاگه‌یاند: ”لەئێستا فۆڕمى خوێندن له په‌یمانگای ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، بۆساڵی خوێندنی 2018 - 2019، گه‌یشتوه‌ته په‌روه‌رده‌ى ڕانیه و مامۆستایانى خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دیبلۆم ده‌توانن بێن وه‌رى بگرن و به خواستى خۆیان ئه‌و به‌شه پڕبكه‌نه‌وه كه ده‌یانه‌وێـت لێى بخوێنن“.
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌ده‌ى ڕانیه، ئەوەشی خستە روو، کە په‌یمانگاكه له شارى سلێمانیه و هه‌فتانه دوو ڕۆژ وانه ده‌خوێندرێت له كاتژمێر 9 بۆ 12 ى نیوه‌ڕۆ و ماوه‌كه‌ى دوو ساڵه و بڕوانامه‌كه‌ش هاوتاى بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسه له ڕووى كارگێرى و داراییه‌وه.
ئاشکراشی کرد، كه هه‌ر مامۆستایه‌ك فۆڕمه‌كه وه‌رگرێت و پڕى كاته‌وه ده‌بێت تا رێککەوتی 8/8/2018 بیگهڕێنێـهوه بۆ په‌یمانگاى گه‌شه‌پێدانى په‌روه‌ده‌یى له سلێمانى.
bas news-
