هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح: پێویستە دۆخی ئەمنیی کەرکووک بپارێزرێت
لە راگەیەندراوێکدا، کە رۆژی پێنجشەممە 28/6/2018 بڵاو کراوەتەوە, هاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، کە بەرهەم ساڵح سەرۆکایەتی دەکات، رایدەگەیەنێت، جموجۆڵی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان لە زیادبوون دایە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشە بەردەوامەکانی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندە کاکەییشنیەکانی سنووری داقووق و شاری کەرکووک کراوە و هاتووە، پێویستە ئەمنییەت و ژیانی هاووڵاتییان بپارێزرێت و نەکرێنە قوربانیی ململانێی سیادسی، تائیفی و نەتەوەیی.
ئەو هاوپەیمانییە جەخت لە پێویستیی پلانێکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە عێراقییەکان بپۆ پاراستنی دۆخی ئەمنییە کەرکووک و ئەو ناوچانە دەکاتەوە و بە پێویستی دەزانێ کاری لە پێشینەی هاوبەشی حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ”پاراستنی ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان لە ناوچە جێناکۆکەکان و بە تایبەتی پارێزگای کەرکوک“ بێت.
دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و هاووڵاتییانیان گرتە ئەستۆ، بەڵام بەهۆی ناکارایی و بێهێزییان، شانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە چالاکی و کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باسنيوز
