ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی وادەی خۆی درێژ بكاتەوە
نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمبارەوە ڕايگەیاند: "داوخستنی كۆبوونەوەكە بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە بووە".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتیشی: "رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، تەمەنی ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی دێت، بۆیە ئەگەر لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا كۆ نەبێتەوە، وادەی یاسایی تەواو دەبێت و ناتوانێت هیچ بڕیارێك بدات".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی كردەوە: "هەڵگرتنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بە واتای كۆتاییهاتنی ئەم خولەی پەرلەمانە و من دڵنیام رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ كۆبوونەوەكانی داهاتووش تەواو نابێت".
یەكێك لە بڕگەكانی هەمواری چوارەمی یاسای هەڵبژاردن كە بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات، درێژكردنەوەی وادەی پەرلەمان بوو تا ئەوكاتەی دادگا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند دەكات".
باسنيوز
