لە ئامێدی بەرپرسێک بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا
ڕاید ئازاد تەھا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی دھۆک، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/6/2018، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر ڕێگای دھۆک - ئامێدی، لە شارەدێی (قەديشێ) و لە نزیک ئەشکەوتی (ئەنیشکێ)ی گەشتوگوزاری، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست دا و بە دیوارێکی تەنیشت ڕێگایەکە کەوت، لە ئەنجامدا فەھمی ئەرەدنی، بەرپرسی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لە ئاسایشی ئامێدی، گیانی لەدەست دا".
ھەر لەمبارەیەوە بەیار ئامێدی، بەرپرسی پۆلیسی ھاتوچۆی شارۆچکەی ئامێدی، ڕوونی کردەوە: "لەو ڕووداوەکەدا، کە جۆری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل بووە، لە سەرەتادا فەھمی ئەرەدنی بە سەختی بریندار ببوو، بەڵام تا گەیاندرایە نەخۆشخانە، لەڕێگادا گیانی لەدەست دا".
فەھمی ئەرەدنی بە پێشمەرگەیەکی چالاک و دلێر ناسرابوو، لە چەندین شەڕی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بەشدار ببوو، چەند ساڵێکیشە، وەکوو بەرپرسی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لە ئاسایشی ئامێدی دەستبەکار بوو.
باسنيوز
