دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ چوارشەممە 2018/6/27، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 300 دینار بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرمیلێکی نەوتی برێنت بە 77 دۆلار و 72 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 72 دۆلار و 75 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1255 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1260 دۆلار بوو.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 185,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 216,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 245,000 دینار
bas news-
