لەناو مزگەوتێک تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە
لوقمان له‌تیف، لێپسراوی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پینجوین، ڕايگه‌یاند: "سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (27/6/2018) ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (17) ساڵ به خنكاوی هێنراوه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان".
ڕوونیشی كرده‌وه: "ئه‌و گه‌نجه ناوی (م.ك.ع)ە، به‌پێی زانیارییه‌كان له شوێنی مردووشۆری ئه‌و مزگه‌وتەدا به هه‌ڵواسراوی دۆزراوه‌ته‌وه".
لێپسراوی ڕاگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی شه‌هیدانی پینجوێن، ئاشكرایشی كرد: "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئه‌مه دووه‌مین حاڵه‌تی خنكانه كه له قه‌زاكه‌دا ڕوویان داوه".
باسنيوز
