پیاوێک منداڵێک لەبەرچاوی دایکی سەردەبڕێت

پیاوێک منداڵێک لەبەرچاوی دایکی سەردەبڕێت
عەرەبێکی تونسی لەبەرچاوی دایک و سێ برایەوە، منداڵێک سەردەبڕێت.

بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، دایکێک لەگەڵ کچێک و سێ کوڕی خۆی لە شاری قەیرەوان لە ناوەڕاستی تونس، بەڕێگاوەبوون بەرەو نەخۆشخانەیەک و کەسێک کچەکەی لەدەست رفاندووە.

رفێنەکەرە دوای رفاندنی کچەکە، کە ناوی مەریەم بووە، بە چەقۆ لەبەرچاوی دایکی سەری بڕیوە و دواتر هەوڵی داوە و دایک و خوشک و براکانی دیکەی مەریەمیش سەرببڕێت، بەلام خەڵکی ناوچەکە رزگاریان کردوون.

بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوولاتییانی ئەو وڵاتەی تووشی شۆک کردووە و بەشێک لە سەرچاوە هەواڵییەکانیش باس لەوە دەکەن، کە سەربڕەکە لەڕووی دەروونی و عەقڵییەوە تەواو نەبووە.










باسنيوز
Top