ڕۆژی پێنجشەممە بەنزینی حکوومی لە ھەولێر دابەش دەکرێت

 ڕۆژی پێنجشەممە بەنزینی حکوومی لە ھەولێر دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی پارێزگای ھەولێر وادەی دەست پێکردنی دابەشکردنی بەنزینی حکوومی ئاشکرا کرد و ڕای گەیاند کە دوو وێستگەیان بۆ ئەم مەبەستە دیاری کردووە.

کەمێک لەمەوبەر (چوارشەممە 27/6/2018)، مستەفا تەھا جەبار، بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی پارێزگای ھەولێر ڕايگەیاند، لە سبەی ڕۆژی پێنجشەممەوە، دەست بە دابەشکردنی بەنزینی حکوومی دەکرێت لە شاری ھەولێر.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بەنزینەکە تەنیا بۆ ئۆتۆمبێلی تاکسی دەدرێت و نرخەکەشی 640 دینارە بۆ ھەر لیترێک و پێویستیشی بە کۆبۆن نییە بۆ دابەشکردنی.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی پارێزگای ھەولێر ڕوونی کردەوە کە دابەشکردنی بەنزینی حکوومی لە ھەردوو وێستگەی ڕزگاری و شۆڕش لە شاری ھەولێر دەبێ.








باسنيوز
Top