دیندار زێباری: حکوومەتی ھەرێم ١٤٦٥ ئافرەتی لە ژێر دەستی داعش ڕزگار کردوون
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە ٣/٨/٢٠١٤ ھێرشیان کردە سەر دەڤەری شنگال و ژمارەیەکی زۆری ئافرەت بوونە قوربانی و، تووشی چەندینزەرەر و زیان بوونەتەوە، لە ناویاندا ڕفاندنی ٣٥٤٨ ئافرەت و دەستدرێژیکردنە سەریان."
زێباری ڕایشیگەیاند: "بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە كەیسی ڕفێندراوەكان نووسینگەی تایبەتی جەنابی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی ٢٥/١١/٢٠١٤ لیژنەیەکی تایبەتی دامەزراند و بودجەیەكی تایبەتیتەرخان كردووە بۆ ڕزگارکردنیان، دوای گەڕانەوەشیان حكوومەت هەموو ئامادەكارییەك دەكات بۆ حەواندنەوەیان و دووبارەگەڕاندنەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگا."
لە درێژەی قسەکانیدا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان گوتی: "حکوومەت لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە ئەرکی ڕزگاکردنی ئافرەتە ئێزدییە ڕفێندراوەکانی گرتووەتە ئەستۆ و بە هەوڵە بەردەوامەکانی تا ڕۆژی ٢٣/٥/٢٠١٨ توانیان(٣٢٧٥) کەس ڕزگار بکەن؛ لەوانە (١١٤٨) ئــافرەت و (٣٣٦) پیاو و (٩٣٥) کچ و (٩٥٦) کوڕ ڕزگار کراون. ئەوانەی تا ئێستا ڕزگار نەکراون ژمارەیان (٣١٤٦) کەسە؛ لەوانە (١٤٦٥) ئافرەت و (١٦٨٥) پیاو لە دەست داعشداماون."
زێباری گوتیشی: ئەو ئافرەتانەی کە ڕزگار دەکرێن تووشی چەندین جۆر ڕەفتاری دڕندانە و دوور لە هەموو عورف و دابونەریتێکی مرۆڤانە، لە فرۆشتن و کڕین و ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەروونی و گۆڕینی ئایینەوە بگرە تا دەگاتەتاوانی دەستدرێژیی سێکسی بوونەتەوە. زۆربەی ھەرەزۆری ئەو ئافرەتانەی کە ڕزگار دەبن، باری دەروونی و تەندروستیی جەستەییان زۆر خراپە و پێویستیان بە چارەسەری ھەیە، ھەربۆیە تا ئێستا نزیکەی (١٠٠) ئافرەت لەوئافرەتانەی ڕزگار کراون، ڕەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا کراون بۆ چارەسەرکردن، بەتایبەتی لە ڕووی دەروونییەوە."
دیندار زێباری لە کۆتاییی لێدوانەکەیدا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئاژانسەکانی یوئێن کرد کە ھاوکاریی حکوومەتی ھەرێم بکەن لە ڕزگارکردنی ئەو ئێزدییانەی لە دەست داعشدا ماون و چارەسەرکردنیئەوانەی لە لایەن حکوومەتی ھەرێمەوە ڕزگار کراون.
kdp-
