لەم وادەیە خانووی کۆرییەکان ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێ
به پێی ڕاگه‌یەندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پڕۆژه‌ی گوندی كۆری و تۆڕی هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوه‌كان كۆ بووه‌وە و تێیدا به‌ڵێنی به‌و خه‌ڵكه دا كه مافی ئه‌وان نافه‌وتێت و دوای جه‌ژنی قوربان، هه‌زار خانوو به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كەدا دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌و چوارهه‌زار خانووه‌ی ده‌مینێتیشەوە له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ ده‌بنه‌وه و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن .
له‌م باره‌یه‌وه، سیروان گه‌ردی، سه‌رۆكی تۆڕی هه‌ماهه‌نگیی ڕێكخراوه‌كان كه به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كردووه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه وه‌كو ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نوێنه‌ری پڕۆژه‌ی گوندی كۆری دوێنی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر كۆ بووینه‌وه و ئه‌مڕۆ به هاوبه‌شی سه‌ردانی پڕۆژه‌كه‌مان كرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری 300 خاوه‌ن خانوو دانیشتنمان كرد و له‌وێ دوو بڕیاری گرینگ له لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێرەوە درا، كه یه‌كه‌م دوای جه‌ژنی قوربان ڕاسته‌وخۆ هه‌زار خانوو به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش ده‌كرێت، چونكه ئێستا 880 خانوو ته‌واو بووه و120 خانوو ماوه، ئه‌وانیش تا ئه‌وكات ته‌واو ده‌بن و دابه‌ش ده‌كرێن."
سیروان گه‌ردی گوتی: "ئه‌وه‌ی دووه‌م ئه‌وه بوو كه چوارهه‌زار خانوو ده‌مینێت و تا ئێستا زه‌وییه كه خه‌ڵكه‌كه بێهیوا بوون له‌وه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلاریان داوه و هیچیان پێ نادرێت، به‌ڵام پارێزگاری هه‌ولێر دڵنیای كردنه‌وه مافی ئه‌وان ناخورێت و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ ده‌بنه‌وه و ئه‌وكێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌كان نه‌كرێنه خانوو ده‌درێنه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی حه‌وت هه‌زار دۆلاریان داوه."
سیروان گه‌ردی گوتی: "هه‌زار خانووه‌كه به تیروپشك بۆ خه‌ڵك ده‌رچووه و كێشه‌ی دابه‌شكردنی هه‌بوو، به‌ڵام دوای جه‌ژنی قوربان ڕاسته‌وخۆ دابه‌ش ده‌كرێن."
گه‌ردی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ی چوارهه‌زار خانووه‌كه خه‌ڵك حه‌وت‌هه‌زار دۆلاری داوه و كۆمپانیا داوای پێدانی قیستی دیكه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دروستكردنی خانووه‌كان بكرێت، به‌ڵام به هۆی بوونی قه‌یرانی دارایی خه‌ڵك پاره‌ی نییه، بۆیه پارێزگار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆ ده‌بێته‌وه و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات."
بۆ پڕۆژه‌ی گوندی كۆری له ساڵی 2014 بڕیار درا به دروستكردنی پێنج‌هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جیبوون بۆ خه‌ڵكی كه‌مدەرامه‌ت به شێوه‌ی قیستی، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی دارایی تا ئێستا تەواوی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه و پڕۆژه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته سەر ڕێگەی سەرەکیی پیرمام-هەولێر.
kdp-
