لە پێنجوێن بوومەلەرزەیەک ڕووی دا
ئەمڕۆ سێشەممە 26/6/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردووەتەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە دووریی 11 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی پێنجوێن تۆمار کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە، کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.1 پلەی ڕێختەر بووە و ھاووڵاتییانی ناوچەکەش ھەستیان پێی کردووە، بەڵام ھیچ زیانێکی نەبووە.
باسنيوز
