مه‌عسووم پیرۆزبایی له‌ ئه‌ردۆگان ده‌كات

مه‌عسووم پیرۆزبایی له‌ ئه‌ردۆگان ده‌كات


فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌كات به‌ بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا.



په‌یامه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسووم وێنه‌یه‌كی ده‌ست) كه‌وتووه‌ و له‌ به‌شێكیداهاتووه‌"خۆشحاڵم ئەم بۆنە خۆشە بکەمە دەرفەتێک بۆ دوپاتکردنەوەی پەرۆشیمان بۆ بەردەوامیی کاری هاوبەش لە پێناوی پتەوکردنی پردی پەیوەندیی دۆستانەی مێژویی و هاوکاریی بەرفراوان لە نێوان عێراق و کۆماری تورکیا ".



ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:-



"فەخامەتی سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆگانی بەڕێز

سەرۆک کۆماری توركیا،

بەبۆنەی سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی کۆماری تورکیا وە گەرمترین سڵاو و پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، داوای سەرکەوتنی هەمیشەیی بۆ فەخامەتتان دەکەم لە ئەرکەکانتان دا بۆ گەلی تورکیای دۆستیش پێشکەوتن و تاوسەندن.

هاوکات خۆشحاڵم ئەم بۆنە خۆشە بکەمە دەرفەتێک بۆ دوپاتکردنەوەی پەرۆشیمان بۆ بەردەوامیی کاری هاوبەش لە پێناوی پتەوکردنی پردی پەیوەندیی دۆستانەی مێژویی و هاوکاریی بەرفراوان لە نێوان عێراق و کۆماری تورکیا بەو جۆرەی خزمەت بە خواستەکانی هەردو گەلی دۆست دەکات لە ئۆقرەیی و تاوسەندندا و بەشداریی دەکات لە بەهێز کردنی ئاسایش و ئاشتیی و هاریکاریی لەسەر ئاستی ناوچەیی و جیهانییدا.

لەگەڵ رێزی بێ ئەندازەمدا...

فوئاد مەعسوم

سەرۆک کۆماری عێراق"

bas news-
Top