هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی و پەرلەمانی تورکیا کۆتایی هات
ئەمڕۆ دوای ئەوەی لە سەعات ٨ی بەیانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی و پەرلەمانی تورکیا دەستی پێ‌کرد، سەعات ٥ی ئێوارە کۆتایی هات.
ئەمڕۆ ٥٦ ملیۆن کەس مافی دەنگدانی لە تورکیادا هەبوو، بۆ پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا شەش کاندید هەبوون، ئەوانیش هه‌ریه‌ك له دۆغۆ برینجیك، كاندیدی حزبی وه‌ته‌ن، میرال ئاكشنه‌ر، سه‌رۆكی حزبی "ئی پارتی"، هه‌ن، كه حزبێكی ئۆپۆزسیۆنه و له حزبی نه‌ته‌وه‌یی توركیا جیابووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لیسته‌كه ناوی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، له موحه‌ڕه‌م ئینجه، كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆككۆماری ئێستا و هاوكات كاندیدی پارتی داد و گه‌شه پێدان (ئاكەپە) و ته‌مه‌ل قهرهمهلائۆغلو، سه‌رۆكی حزبی سه‌عاده‌تیش له‌خۆ ده‌گرێت.
له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌راندا 8 پارت و لایه‌نی سیاسی به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌ژێر چه‌تری دوو هاوپه‌یمانێتی گه‌وره‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش "هاوپه‌یمانێتی گه‌ل یان "جه‌ماوه‌ر" كه هه‌ردوو حزبی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكەپەی ده‌سه‌ڵاتدار" و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت و، حزبی یه‌كێتی گه‌وره‌ش پاڵپشتی ده‌كات.
له‌كاتێكدا "هاوپه‌یمانی ئومه‌ت" پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په "گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن"، حزبی ئی پارتی و حزبی سه‌عاده‌ت له‌خۆ ده‌گرێت.
هاوكات سێ حزبی دیكه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، حزبی وه‌ته‌ن و حزبی ده‌عوه‌ی ئازاد.
ئێستایش دەستکراوە بە جیاکردنەوەی دەنگەکان.
.
kdp-
