هه‌ڵمه‌تی داخستنی پاڵاوگه نایاساییەکان له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد
ماوه‌یه‌كه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر بۆنێك بڵاو بووەته‌وه و هاووڵاتیانیش گله‌ی لێ ده‌كه‌ن و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكی بۆنه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووەته‌وه كه هۆكاره‌كه‌ی بوونی پاڵاوگه نایاساییه‌كانی نه‌وته له سنووری هه‌ولێر، بۆیه لیژنه‌یه‌ك له قایمقامیه‌تی و ده‌سته‌ی ژینگه و لایه‌نه پێوه‌ندیداركان دروست كراوه و ده‌ست به داخستنی ئه‌و پاڵاوگایانه ده‌كرێت كه مه‌رج و ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكه‌ن و نایاسایین.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌وڵیر، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "لیژنه‌یه‌ك دروست كراوه و به‌دواداچوون بۆ سه‌رجه‌م پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی سنووری هه‌ولێر ده‌كات و ئه‌وه‌ی نایاسایی بێت و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت دایده‌خه‌ین و ئه‌مڕۆش لیژنه‌كه ده‌ستبه‌كار بووه و نزیكه‌ی 10 پاڵاوگه‌ی داخستووه."
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌وڵیر گوتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بن تا یه‌ك پاڵاوگه‌ی نایاسایی مابێت و هه‌ر پاڵاوگه‌یه‌كیش نایاسایی بێت دایده‌خه‌ن، چونكه لیژنه‌كه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی هه‌ولێر بۆ بوونی ئه‌و پاڵاوگایانه ده‌گه‌ڕێته‌وه."
به گوته‌ی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌وڵیر له سنووری پارێزگای هه‌ولێر 200 پاڵاوگه‌ی نه‌وت هه‌یه، كه به‌شێك له‌وانه نایاسایین و داده‌خرێن.
kdp-
